
فه‌رمانده‌ی گشتیی ئیداره‌ی نوێی سوریا، ڕایگه‌یاند: پلانمان هه‌یه بۆ یه‌كخستنی هێزه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریادا.
له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی حه‌ده‌سی سعودی، ئه‌حمه‌د شه‌رع، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد به‌شێكی دانه‌بڕاوه له كۆمه‌ڵگه‌ی سوریا و پێداگری له‌سه‌ر پێویستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات كرد و وتیشی: هیچ دابه‌شكارییه‌ك له سوریا ڕوو نادات.
شه‌رع ئاشكرایشی كرد كه ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا هه‌موو پێكهاته‌كان له خۆ ده‌گرێت و دیالۆگی نیشتیمانی به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو پێكهاته‌كان كۆ ده‌كاته‌وه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا، فه‌رمانده‌ی گشتی ئیداره‌ی سوریا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سوریا رێگه نادات خاكه‌كه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ.
ئاماژه‌شی كرد كه پێویستیان به كاته تا خه‌ڵك گۆڕانكاری ڕیشه‌یی ببینن، چونكه بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سوریا سێ ساڵ پێویسته، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتییش چوار ساڵی پێویست ده‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع له كاتێكدایه كه هه‌سه‌ده ڕووبه‌ڕووی فشارێكی گه‌وره بووه‌ته له‌لایه‌ن توركیا و ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی كه ئه‌نقه‌ره پشتیوانیان لێ ده‌كات.