نوێترین

recent

25/12/2024

پێشــــــڕەویـەکانی هە*ســە* بەردەوامـە.




هەسەدە رایگەیاند، هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رووبەڕووی هێرشەکانی تورکیا و بەکرێگیراوانی تورکیا دەبنەوە بۆ سەر بەنداوی تیشرین و گوندەکانی دەوروبەری.

ئەمڕۆ 25ی 12 هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکەدا روودەدات تورکیا لە رێگەی تۆپهاوێژەوە تۆپبارانی ناوچەکە دەکات، بەڵام هێزەکانمان بەردەوامن لە رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان.

هەر ئەمڕۆش، راگەیەندرا کە کاتی ئازادکردنی ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی هاتووە لە دەست بەکرێگیراوەکان و هێرشەکان بۆ رزگارکردنی ئەو ناوچانە دەستپێدەکات.

دوێنێش هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لە سنووری بەنداوی تشرین، هێرشی رزگاریی بەردەوامی هەیە و چەندین گوند ئازادکراون و بەرگرییکردن لێیان بەردەوامە و بە دەیان چەکداری گرووپەکانی سەر بە تورکیا کوژراون و بریندارکراون.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085