ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی لە سەر سوریا
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، قبوڵکراو نییە تورکیا لە خاکی سوریا بێت و دەستێوەردانی تێدا بکات، جەختیشیکردووە، نایانەوێت هیچ لایەنێک دەستێوەردان لە سوریا بکات و دەبێت رێز لە یەکپارچەیی و ویستی گەلی سوریا بگیرێت کە چی هەمان دەۆلەتی تورکیا بە دەیان بارەگا سەربازییەی گەیشتونەتە ناو قوڵاى 140 کیلۆمەتر خاکی عێراق و هەروەها ئەنقەرە نزیکەی 80 بارەگای و بنکەی گەورەیان لە قوڵایی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دروست کردووە، بەعشیقە، دهۆک، زاخۆ، و ڕۆژانە بە دەیان هێرش دەباتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و تا ئێستاش بە سەدان هاوڵاتیی مەدەنی باشووری کوردستان و عێراق ڕۆژانە بە دەستی تورکیا شەهید دەبن
