نوێترین

recent

18/12/2024

هـە*سە*دە" ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە.




هەسەدە دەڵێت: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و هەوڵدەدەن ئاگربەست بۆ درێژەدان بە پیلانەکانیان بقۆزنەوە.
ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەرچەندە ئەمریکا هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدات، تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی، شەوی رابردوو چەندین هێرشیان لە دەوروبەری کۆبانێ و بەنداوی تشرین و عەین عیسا ئەنجامداوە.
هەروەها دەڵێت: هەر دوێنێ لە سێ میحوەرەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەنداوی تشرین بۆردومانکراوە.
دووپاتیشی دەکاتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبجەوە بە توندی وەڵامدراونەتەوە.
هەسەدە دەشڵێت: تورکیا پابەندنەبووە بە ئاگربەستەوە، بەڵکو هەوڵدەدات وەک دەرفەت بیقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدای هێرش و پەلامارەکانیان، ئەوان بەدوای داگیرکردنی ناوچەکە و ئاوارەبوونی هاوڵاتییەکانیەوەن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085