کورد ئەڵیت عوزر لەقەباحەت خراپترە بەڵام
بەهانەی پارتی بۆ سەپاندنی هەژماری من"ترۆپی فەزاحەتە.
ڕێباز حەملان لەدیمانەیەکی تەلەفزیوونی دا ووتی : ئێمە پێداگری لەسەر چەساپاندنی هەماری من" ئەکەین بۆ ئەوەی بزانین خەڵك پارەی کاش وسەرچاوەی پارەی کاش لەکوێ ئەهێنێت،!
ئەمە نەك هەر فەزاحەتە بەڵکو ئابڕوچونێكی دیکە بەدوای خۆی دا ئەهێنیت.
ئەو سستەمەی کاك ڕێباز حەملان" باسی لێوە ئەکات لەووڵاتانی سیستەماتیك وخاوەن سیادە ئەنجام ئەدرێت لەووڵاتێك ڕێگری لەبوونی کاش ئەکرێت،ئامادەسازیەکی پلان بۆ داڕێژراوی درێژ خایەنی بۆ دانرابێت..
لەووڵاتان بەتایبەت ووڵاتی بەریتانیا کەبەهیچ لۆژیکێك ناتوانرێت لەگەڵ حکومەتێکی داتەپیوی وەك هەرێم بەراورد بکرێت
لەم ساڵانی ٢٠١٠ تائەم ساڵانەی دوایی بەبەرنامەیەکی تۆکەمەوە ئەوسیستەمەیان بەسەر خەڵك دا سەپاند هۆکاری سەرەی قاچاخچێتی خگەرەو گەشتبووە ئاستێك کە خەڵك ئەیتوانی لەماوەی مانگێك سەدان دەفتەر دۆلار پەیدا بکات وخەڵکە ڕەسەنەکەی ووڵاتەکەش بەمانگانایەکی کارگەیەك ٨ کاتژمێری کاریان ئەکرد بەهەزاران کورد نەتەوەکانیدیکەو و بەشێك لەئەورپیەکان بەڕێگایەکی ناشەرعی
.بوون بەملیۆنێر
بەئێستاشەوە هەر بەردەوامە بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر باش پارەی کاشیان لەووڵاتەکەدا نەهێشتووە ئەم کارە ئاسان نیە، ئیستا تۆ تەنها موبایلەکەت بەسە پێت بێت وبچیتە دەرەوە..
کاك ڕێباز" تۆ حکومەتەکەت ودەسەڵات داران بەئاشکرا قاچاخچیتی نەوت وجگەرەو مادەی هۆشبەر وخۆراکی بەسەرچوو ئەکەن نەك
هاوڵاتی"
هەرکات ئێوە لەبری پارەی کاش توانیتان کارەباو هێڵی ٢٤ کاتژمێری ئەنتەرنێت بەبێ بەرامبەر بۆ خەڵك دابین ئەوکاتەش هەر محالە بتوانن.(چوونکە قاچاخچی ودزەکان لەناو جوومگە باڵاکانی حکومەت ودەسەڵات وودەزگائەمنیەکان دان)
تۆ ئەتوانین بەقاچاخ بردنی نەوتی ئبراهیم خەلیل ڕابگریت تا بێیت باس لە سیستەمێك ئەکەیت بە ١٠٠ ساڵی داهاتووش لەو حکومەتە فاشیلەدا تێهەڵکێشی جومگەکانی حکومڕانی ناکرێت..
بەڕێزان ئەمەی پارتی وڕێباز حەملانەکان باسی لێوە ئـەکەن تەنها بۆ پەردە پۆش کردنی قاچاخچێتی یەکی ترە بەمۆدێلێکی نوێ وسەپاندنی دزییەکی ئاشکرایە بەسەر فەرمانبەران ووموچەخۆران دا،
فەرموو کێ هەڵئەبژێرن با دیبەتێك لەسەر ئەم بابەتە لەمیدکانەوەو بەبەرچاوی هەموو خەڵکی کوردستانەوە ئەنجام بد بدەیین. ئەگەر توانیتان وێراتان ئەو دیبەیتە ئەنجام بدەن ,
. دیارە ئێوە ڕاست ئەکەن وئێمە لەخەیاڵێکی دیکەدا ئەژین.کەس هەیە لەڕێباز حەملانەکان بپرسێتەوە من این لکم هذإ؟ کەوات تێ بگەن لەوەی تەنها بۆ گیرفان بڕی هاوڵاتیان نەبێت هیچی دیكـە نیە.
ئێستا پێویستە تێ بگەن خەڵك هۆشیارە زۆربەمان لەووڵاتانی ئەورپا ژیاوین وەك کاکە عەبە ووتی: ئێوە وەك ئەسپی ژێر عەرەبانە وان تەنها ئەو مەودا کەمە ئەبینن کەبۆیان دیاری کردوون...بەڕاستی بەم پڕۆژە ساختەیە وعەیبەیەکی سیاسی گەورەتان بەسەرخۆتان وحکومەت وحکومڕانی وحیزبەکەتان هێنا وبۆ هەتا هەتایە لەکەیەکی ڕەشە بەسیستەمی
حکومڕانی لەمێژوودا
عطا حاجی عەبدووڵڵا.
02/11/2024
