نوێترین

recent

02/11/2024

داهاتی فیستیڤاڵی هەنار ئاشکرا کرا.

 

                                        


داهاتی فێستیڤاڵی هەڵەبجە ملیارێك و 435 ملیۆن دینار بووە

دەستەی ئامادەكاریی فێستیڤاڵی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، داهاتی ئەمساڵی فێستیڤاڵی هەڵەبجە ملیارێك و 435 ملیۆن دینار بووە.

ئەمڕۆ شەممە، دەستەی ئامادەكاریی فێستیڤاڵی هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لە سێ رۆژی فێستیڤاڵدا سێ هەزار كەس ناویان نووسیووە بۆ بەشداریكردن و 700 كەس بە تیروپشك ناویان دەرچووە لەو ژمارەیەش 250 دوكان بۆ فرۆشتنی هەنار دابینكرابوو، 200 دوكان بۆ بەرهەم و كارە دەستییەكان، 175 دوكان بۆ خواردنە كوردەوارییەكان، 75 دوكانیش بۆ بەرهەمی هەنگوین و وشكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەر سێ رۆژی فێستیڤاڵدا دوكاندارەكان ملیارێك و 435 ملیۆن دینار داهاتییان هەبووە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085