نوێترین

recent

02/11/2024

هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆیی ڕەگەزی مێ لەهەولێر دەرکـەوت.

 



لە هەولێر، ژنێک هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆیی، دەردەکەوێت و زیاتر لە شەست دەفتەر دۆلاری چەند هاووڵاتییەک دەبات.
دکتۆرە " نازین" ئەو ئافرەتەیە کە بە ناوی درووستکردنی نەخۆشخانەوە، ماوەی ساڵێکە زیاتر لە شەست دەفتەر دۆلاری چەند هاووڵاتییەکی بردووەو نایانداتەوە.
یەکێک لەو هاووڵاتییانە کە سەرەتا دکتۆرە " نازین"ی ناسیوەو پارەی پێداوەو دواتر پارەی چەند کەسێک لە خزم و ناسیاوەکانیشی بردووە بۆی دەڵێت:" سەرەتا پارەی خۆمم پێداو وتی لە گەڕەکی " حەی عەسکەری" نەخۆشخانە دروست دەکەم، وتی پارەم بۆ پەیدا بکە، دواتر منیش پارەم لە هەندێک لە خزم و دۆستەکانی خۆم وەرگرت و بردم بۆی کە بڕی زیاتر لە شەست دەفتەر دۆلارە.
ئەو هاوڵاتییەی کە پارەی بۆ دکتۆرە ژنەکە کۆکردووەتەوە تا لە نەخۆشخانەکەدا پشکیان هەبێت، دەڵێت:" چەندجارێک سکاڵامان تۆمار کردووە، بەڵام جوابی سکاڵاکەمان نادەنەوە، ئاسایش و پۆلیس ئاگاداری کێشەکەن، بەڵام ئەوکەسەی پارەکەی بردووین بێباکەو بەناوی حیزبایەتییەوە قسە دەکات، بەناوی مەکتەبی نێچیرڤان هەڕەشە دەکات و دەڵێت من سکرتێری کاک ئیدریسی کوڕی کاک نێچیرم".
ئەو دەشڵێت، بەهۆی ئەوەوە کە من پارەی خەڵکی دیکەم بۆ ئەو ژنە بردووە، ئێستا ناوێرم شەو لەماڵەکەی خومدا بخەوم، کێشەکە خەریکە کوشتن و بڕینی تێدەکەوێت".

یەکێکی دیکە لەو هاووڵاتیانەی کە 18 دەفتەری داوەتە دکتۆرە نازین تا پشکی هەبێت لەو بەناو نەخۆشخانەیەدا کە دروستی دەکات، دەڵێت:" بەردەوام بەڵێنی درۆمان پێدەدات، نە نەخۆشخانە دیارەو نە پارەکەمان دیارە، کەسی وا هەیە ئاڵتونی ژنەکەی فرۆشتووەو پارەی پێداوە، هەیە مریشک فرۆشەو پارەی پێداوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085