
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وێنەیەكی بڵاوی كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەم مێردمنداڵە بەناوی ئەحمەد، كە تەمەنی 14 ساڵە و نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، كە هەر كەسێك زانیاری لەبارەیەوە هەیە دەتوانێ پەیوەندی بەم ژمارانەوە بكات تاوەكوو بە كەسوكار و خانەوادەی شاد بكرێتەوە.
پۆلیسی هەولێر ئەو دوو ژمارەی داناوە: "066134 - 134."