
نهێنییەکی شاسوار عەبدولواحید لە بەغدا ئاشکرادەبێت
ئاگادارن لەبارەی سکاڵاکانەوە چی کردووە؟
لەدوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تەواوی حزب و لایەنەکان جگە لە پارتی و یەکێتی رایانگەیاند ساختەکاری کراوەو سکاڵایان تۆمار کردووە.
حزبی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید لە دوای هەڵبژاردن رایگەیاند: ١١٢ سکڵایان لەسەر ساختەکاری تۆمارکردووەو بێدەنگ نابن کەچی دوای ئاشکراکردنی سکاڵاکان، دەرکەوت هیچ سکاڵایەکی تۆمارنەکردووه.
هەر ئەوکات سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، جووڵانەوەكە وەكوو تاكە لایەن لە ئۆفیسی بەغدادی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە فەرمی تانەی تۆمار كردووە.
شاسوار عەبدولواحید سێ رۆژ دوای هەڵبژاردن لە پەیامێكدا بۆ لایەنگرانی وتی "ئێمە تاکە لایەنین بە فەرمی تانەمان تۆمارکردوە لە ئۆفیسی بەغدادی کۆمسیۆنی عێراق".
کەچی ئێستا کە تانەکان ئاشکراکراون، دەرکەوتووە نەوەی نوێ هیچ سکاڵایەکی لە بەغدا تۆمارنەکردووە، بەڵکو تەنها تەها ئەحمەد کاندیدی ژمارە ١٣یان وەکو تاک سکاڵایەکی تۆمارکردووە.
بەڵام لایەنەکانی تر وەکو حزب سکاڵایان تۆمارکردووە.
ئەو دووڕووییە لە قسەکردن، رێک وەکو قسەکەی وەزیری پرۆپاگەندەی سیاسی جوزیف جوبڵزی ئەڵمانییە کە بە ئەندازیاری مەکێنەی پڕۆپاگەندە دادەنرا بۆ ئەلمانیای نازی سەردەمی ھیتلەر، کە دەیوت "درۆبکە درۆبکە تا خەڵک بڕوات پێ دەکەن".
ئەو دەستەواژەیە هەرزە سیاسییەکان و بەناو ئۆپۆزسیۆن بۆ بڕواھێنان و دەسکەوتنی بەرژەوەندییەکان کاری پێ دەکەن و بەکاریدەهێنن، هەرچەندە روداوەکان پێچەوانەش بن بەدرۆکردن دەیانەوێت خەڵک وا تێبگەێنن کە خۆیان ڕاستن.