
جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ بڕیاردان لەبارەی بەشداریکردن یاخود نەکردن لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، سەرچاوەیەک لە جووڵانەوەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "نەوەی نوێ ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە حکومەتدا".
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا نەوەی نوێ 15 کورسی بەدەستهێنا و لەدوای پارتی و یەکێتی ئێستا هێزی سێیەمە.
سەرچاوەیەک لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ نەوەی نوێ بە سەرپەرشتی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەکە و بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارە دەرچووەکانی کۆببێتەوە.
: بڕیارە لە کۆبوونەوەکدا نەوەی نوێ بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکات.
سەرچاوەیەکی دیکە لە نەوەی نوێ ئەوەی بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاست کردەوە کە ویستیان هەیە و ڕژدیشن بۆ ئەم کابینەیە بەشداری لە حکومەتدا بکەن، کۆمەڵێک مەرجیان هەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت، چاوەڕێی لایەنەکانی براوە دەکەن بۆ ئەوەی سەردانی بکەن و گفتوگۆ لەسەر بەشداریکردنەکە بکەن.
سەرچاوە : ئاڤا میدیا