 
وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ رووداوی ئه‌مڕۆ به‌یانی كه له خورماتوو رووی دا، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه. 
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی دووزخورماتوو له كاتی كێوماڵكردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستان‌دا، بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی فه‌وجی سێی لیوای یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا ته‌قییه‌وه كه عه‌قید روكن سامان سابر سلێمان، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێ و عه‌قید ئه‌ندازیار محه‌مه‌د ڕه‌زا كه‌ریم، ئه‌فسه‌ری ئه‌ندازه‌ی فیرقه‌ی نۆی سوپای عێراق و ن.ڤ شه‌ریف ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، له‌و ڕووداوه تیرۆریستییه‌دا شه‌هید بوون.
شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری راگه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی، هه‌روه‌ها هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ بریندارانیش خواستووه..
وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه هێزی پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیی ته‌واودایه بۆ پاراستنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان و له‌ناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه جموجۆڵ و مه‌ترسییه‌كانی گرووپی تیرۆریستیی داعش و تاریكپه‌رستان هێشتا كۆتاییان نه‌هاتووه، به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه بۆشاییی ئه‌منین له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا.
" هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گیانفیدایانه ساز و ئاماده‌یه بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان و له كێوماڵكردنی ئه‌و ناوچانه به هاوكاریی سوپای عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت" شۆرش ئیسماعیل وای نووسیوه.
 
                         

 
 
 
 
 
