نوێترین

recent

07/11/2024

وتەبێژی یەکێتی"زانیاری نوێ لەبارەی پێك هێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئاشکرادەکات.

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند" یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەنگاوەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستپێدەکات ولەم چوارچێوەیەشدا یەكێتی بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ لایەنەكان لیژنەیەكی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامێتی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێكهێناوە.
وتیشی" یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی خۆی هەیەو لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكات، هاوكات بژاردەی پڕۆژەی لایەنەكانی دیكەش دەكات.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085