
وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دیاریی دەکرێت
به گووته‌ی سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، دوای یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی تانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم به مه‌رسومێكی تایبه‌ت كاتی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست نیشان ده‌كات.
ئەردەلان محەممەد سەرسپی، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان، 10 ڕۆژ لەبەردەستی سەرۆکی هەرێمە تاوەکوو مەرسووم دەربکات، دواتر ئەگەر هەماهەنگی هەبێت، ڕۆژێک بۆ یەکەم دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمان دیاریدەکرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بەتەمەنترین ئەندامی هەڵبژێردراو، سەرۆکایەتیی دانیشتەکان دەکات تائەوکاتەی سەرۆک‌و جێگر‌و سکرتێری پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن.