هۆشــــــــداری کۆمەڵایـەتی
پێویستە هەردوحیزبی حاکم یەکێتنی نیذشتمانی کوردستان وپارتی دیموکراتی کوردستان لەهەر بابەتێك دا مل ملانێی یەکتر ئەکەن ئاساییە بەڵام
لەبن بڕ کردن یان کەم کردنەوەی ئەم ژەهرەی خزاوەتە ناو کۆمەڵگا پیویستە تەباو هاوکاری یەکتر بن،،بەردەوامی فرۆشیار وکڕیار ڕێژەیەکی ترسناکی لە تاوان ، کێشەی کۆمەڵایەتی، خۆکوشتن، لێك ترازانی خێزان وخاپور کردنی کۆمەڵگایی کوردی تۆمار ئەکات .
بڵاو بوونەوە و ئالوودە بوون بە (مادەی هۆشبەر) ڕێژەی تاوان بەرەو هەڵکشانێکی ترسناك ئەبات
قاچاخ چێتی لەسەرتاسەری جیهان دا بوونی هەیەوهەتا ئێستا هیچ ووڵاتێك نەیتوانیوە قاچاخچێتی بن بڕ بکات .
لە قاچاخاچێتی بە جەستەی، مرۆڤ وسنور بەزاندنی نایاسایی، تامادەهۆشبەر .و بڕینەوەی داری دارستانەکانی ئەمازۆن .کەئێتسا گەورەترین مافیاکانی جیهان لەووڵاتی بەرازیل بەنایاسایی دارەکان ئەبڕنەوە و بەڕێگای ئاوی دا ڕەوانەی ووڵاتانی ئەکەن هیچی کەمتر نیە لەبازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە
هەموو جۆرەکانی دیكەی قاچاخاچێتی لەسەرتاسەری جیهان دا ئەکرێت بەڵام لەووڵاتێك بۆ ووڵاتێکی تر ڕێژەکەی جیاوازی هەیە
هۆکارەكانی ئالوودە بوون زۆرە بەڵام دووهۆکاری سەرەکی هەیە یەکێکیان کاتێك مرۆڤ هەموو پێداویستیەکانی ژیان بەردەست ئەهێنیت هیچی تر نیە لەو دیو ئەوەی کە هەیەتی بیکات ناچار بۆ چێژێکی کاتی تایبەت پەنا بۆمادەی هۆشبەر ئەبات .
وەك ئەکتەرو ناودارەکانی جیهان و لوبنان ووڵاتانی خلیج و ئەوروپاو ئەمریکا وچەند ووڵاتێکی تر
لەئێستادا لە لوبنان دا ئێستا تەنها بازرگانی بەکریستاڵەوە ئەکرێت ئەویش دوا مادەی هۆشبەرەو پاش ئەوە ژیانی ئالودەبوو بەرەو کۆتایی ئەڕوات
هۆکاری دووەمیان کەسانی هەستیارن کەلەژێر چینی هەژاری دائەناڵێنن وبەناچاری پەنا بۆ مادەی هۆشبەر ئەبەن
تابۆساتێك فێڵ لەهزری خۆیان بکەن لەجەنجاڵی ونادادی ژیان دور بکەوەنەوە
بەڵام ئەوەی لەهەرێمی کوردستان ڕوو ئـەدات کارەساتە لەحاڵەتەوە بووە بەدیاریدە چوونکە بەشێك لە سیاسيیە دەسەڵات دارەکان خۆیان هاوبەی بازرگانە نایاساییەکان ئەکەن
بەئاشکرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ڕیکلام بۆ جۆرەکانی مادەی هۆشبەر ودەرمانی ساختە و زیان بەخش ئەکەن وبەدلێڤری ئەیگەیەنن بۆ ئەم مەبەستەش سودیان لە بەشێك لەکچە بەناو مۆدێل و ئارایشتگاو..هتد بینیوە
قەیرانی دارایی وسیاسی و هۆکاری سەرەکی تووش بوونە بەمادەی هۆشبەر
نەبوونی سیستەم ویاساییەکی تایبەت بەم بازرگانیە و سزانەدانی بازرگانەکان و كاركردنبان بە ئاشكرا بەرۆکی خەڵکی هەرێمی کوردستانی گرتووە هەروەها وجوگرافیای هەرێم کەشی لەباری بۆ بازرگانەکان ڕەخساندووە
لە ڕوی زانستی پزیشکی دەرونیەوە دەبێت كەسی توش بوو وەك نەخۆش مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و سەنتەرێکی پزیشکی دەروونیان بۆ بکرێتەوە لەخەڵكانی ڕاهێنراو هاوشیوەی نەخۆشخانەیەك لەناو گرتوخانەیەك دا.. تا چاك ئەبنەوەو بەتەندروستی باشەوە ئەگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا ئەمە تاڕادەیەکی زۆر باش سەرکەوتوو بووە.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەهەرێمی کوردستان بازرگان و بەکارهێنەر یەك یاسا ئەیان گرێتەوە ئەویش سزای بەند کردنە !!!
ئەمە یاسایی ساڵی حەفتاکانی ڕژێمەکانی عێراقە لە مۆزەنبیقیش کاربەم جۆرە یاسا ناکرێت
. بۆیە پێویستە وەزیری تەندروستی تاوانباری بازرگانی و نەخۆش بەمادەی هۆشبەر جودا بکاتەوە
ئەوانەی تاوانکاری سەرەکی خاوەن دەسەڵاتن بە ئالوودە کردنی کۆمەڵگـا لەگەڵ ئەوکەسانە دائەنرێن دوای ئەوەی کەسێك ئەکوژن دواتر گۆشتەکەشی ئەخۆن
تەنها یەك گرتوخانە هەیە لەجیهان دا کە تێی چوون بەزیندووی ناگەڕێنەوە وەك گرتوخانەی (دۆلفینی ڕەش لەڕوسیا )
ئێستا خەڵك ئەبێت هۆشیار بکرێتەوە لەو مەترسیـە ترسناكە بەتایبەت دایكان وباوکانی بەڕیز
زۆر بەئاگاییـەوە چاودێری مناڵەکانیان بکەن چوونكە بازرگان حکومڕانی ئەکات لەبەر ئەوەیە ئەبێت خەڵك خۆی ئاگایی لەخۆی بێت ئەگینا بازرگان وشەریکـەکانیان لایان گرنگ نیە چەند کەس تووش ئەبێت هێندەش هۆشیار نین بزانن داهاتوی ئەم خەڵكـە چی بەسەر دیت گرنگ گیرفان وبانکەکان پڕ کرێن لەپارەی ئەوان.
پابلۆ ئۆکسۆباریش خەڵکی توشی مادەی هۆشبەر ئەکردوو هەر خۆشی هاوکاری ماڵە هەژارەکانی ئەکرد قوتابخانەو نەخۆشخانەی بۆ ئەکردنەوە !!
ئەبێت دەزگا ئەمنیەکان چاو کراوەتر بن وە لەناو دەزگا ئەمنیەکان خەڵکانێك هەن لەئەفسەرو ئاسایش وپۆلیس خاوەنی ویژدانی زیندوون زۆر بەتوندی ڕوبەڕی ئەم کارە قێزەونانە بوونەتەوە
ئەگەر پیاوانی یاسا نەبن لەماوەی دوساڵی داهاتودا لە ٪٢٠ خەڵك توش بامادەی هۆشبەر ئەکرێن و لێکەوتە هەرە خراپەکانی: ( هەڵکشانی تاوانەکانی کوشتن، خۆکوژی، ژن کوشتن ،ئیفلاس کردن و خیانەتی زەوجی تێك دانی شیرازەیی خێزانی و دزی و هەموو جۆرەکانی تاوان ڕو لەزیاد بوون ئەکەن تەنانەت هەندێك ڕوداوی دڵتەزێنی هاتوچۆش هۆکارەکەی مەست بوونی شۆفێرەکەیە)
هەروەك ووڵاتی جامیکا بەشەقامێك دابڕۆیت ٤ جار کاتژێرەکەی دەستت فرۆشراوە بێ ئەوەی ئاگات لەخۆت بێت
خەڵك وای لێهاتووە
پەنا بۆ ئەو عێلاجانەش ئەبەن کە یپێی ئەڵێت عیلاجی بەهێزی ئازارشکێن ی یاسایی تەنها دکتۆر ئەتوانێت ڕێگا بەبەکارهێنانی بدات
ئومێدم وایە ئێمە نەگەین بەوئاستەو هەرزوو چارەسەرێك بدزۆنەوە
یەکێك لەپیاوەکانی پابلۆ ئۆکسۆبار بەناوی (پاپای القاتل) كە٢٥٣ کەسی کووشتوە هاوڕێ و پیاوی یەکەمی پابلۆ ئێکسۆبار بوو لەکۆتای دا هاوکاری دەزگا ئەمنیەکانی کرد لەکوشتنی ئۆکسۆباردا بەڵام ژنی حاکمێك بەشوێن کەیسی مێردەکەی دا چوو هەتا ٣٦ ساڵ زیندانی کرا
ئێستا ئازادە سەردانی کەس وکاری ئەو کەسانە ئەکات کەئەو کوشتوونی یان ئەفسەری پۆلیس بوون و ئەو برینداری کردوون توشی ئیفلیجی کردوون گرتوخانەکەیان کردووە بە مۆزەخانە
ئومێد ئەکەین هەرێمی کوردستان وخەڵكـەکەی لەم مادە هۆشبەرانـە بپارێزرێن
بازرگانە چاو چنۆکەکان بەشێوەیەك سزا بدرێن کەس نەوێرێت نزیکی بکەوێتەوە
ئەوانەشی تووش بوون وەك نەخۆش مامەڵەیان لەگەڵ بکەن نەك وەك تاوانبار هەوڵی چارەسەرکردنیان بدەن
دڵنیابنەوە چەندێك سەنتەرێکی پزیشکی بۆ کرۆنا (Covid19) پێویست بوو دوو هێندە سەنتەرێکی دەروونی پزیشکی بۆ هەرشارێك پێویست ترە.
بۆیە بەقەد نەخۆشخانەی هیوا پێویستە دەبوو دکتۆرە بەڕێزە دەرونیەکان هەر زوو ئەم پێشنیارەیان بخستبایەتە بەردەست حکومەت وپەرلەمان
بۆ بینینی چاوپێکەوتنی پاپای بکوژ چارەنوسی ئەو تاوانبارە کلیك لێرە بکە
تێبینی/ ئەم بابەت نوێ کراوەتەوە
04/10/2024
