ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا کرد، ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمیان ناردووە، پارەی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکانە.
پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەست بە دابەشکردنی بکات.
هەر دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پڕۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم وەزارەتەکان تەواو کراوە و بە نزیکترین کات پارەی تەواوکاریی مووچە دەنێرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە،چەند رۆژێک پێش ئێستا و پاش گفتوگۆی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەگەڵ سودانی، سودانی بە سروە عەبدولواحیدی راگەیاند، مووچەی مانگی ٩ش دەنێردرێت.
