بەخەمێکی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدکردنی سەماحەتی سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانیمان پێگەیشت.
لە کاتێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و گەلی لوبنان و مسوڵمانان و هاوڕێیانی شەهید دەکەین بەهۆی ئەم کۆستە گەورەیەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە رۆڵی یاسایی و مرۆیی خۆی بگێڕێت بۆ راگرتنی ئەم خوێنرشتن و دەستدرێژییانە بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و ناوچەکە.
هەروەها داوا لەهەموولایەنەکان دەکەین تا ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن ئارام بگرن تا ناوچەکە لە جەنگێکی فراوان بەدووربگیرێت.
هەروەها سەرکۆنەی ئەم کارو تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بە هاوڵاتیانی مەدەنی و تیرۆرکردنی سەرکردەکان دەیانکات.
خوای گەورە لە شەهیدەکان خۆشبێت و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.
بافل جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی
