نوێترین

recent

17/09/2024

وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا.

 


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ کارا دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی کاربەڕێکەر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، نمرەی دەرچوانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەییەوە رادەستی وەزارەتەکە کراوە\

باس لەوەش کراوە، ژمارەی دەرچوانی ئەمساڵ ٥٥ هەزار و ٧٢٠ کەسن و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە رێژەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو ١٩ هەزار دەرچوو زیادی کردووە.

ئەوەش خراوەتە روو، لەو رێژەیە دەرچوانى بەشى زانستى ژمارەیان ٤١ هەزار و ٢٧٧ دەرچوو و دەرچوانى بەشى وێژەى ژمارەیان ١٣ هەزار و ٥٤١ دەرچوو و دەرچوانى بەشى پیشەیی ژمارەیان ٩٠٢ دەرچووە.

ئەوەش خراوەتە روو، هەڵسەنگاندنێکى ورد لەبارەى رێژەى دەرچوان و میکانیزمى تەرخانکردنى کورسى خوێندن بۆیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان کراوە.

راشیگەیاند، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٢٤ ساڵ زیاترە و ناویان لەناو سیستمی زانکۆلایندا نییە، پێویستە لەڕێگەى لینکێکى تایبەتەوە کە لە داهاتوودا وەزارەتى پەروەردە دایدەنێت، دوای سەردانیکردنی وەزارەتى پەروەردە بۆ وەرگرتنى یوزەرنەیم و وشەی نهێنی لە لینکەکەوە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085