 
دیمەنێکی جوانی پایز 
کەهەموو پایزێك دێتەوە پێش چاوم
ناوەڕاستی ساڵەکانی ١٩٨٠ ماڵەکامان لەگوند بوو پشتەوەی ماڵەکەمان  زەوویەکی تەختانی کشتوکاڵی خۆمان بوو
سەرلەئێواران لەبن کەپرە بەزەل دروست کراوەکە دائەنیشتم سەیری دیمەنی جوانی پایزم ئەکردن لەئاسمانێکی شین دا 
ئەم بینی واشەکان بەسەر زەوی یە کشتووکاڵ یەکەدا ئەسوڕانەوە هاوشێوەی درۆنی ئیستا بۆئەوەی جرجێك یان گیان لەبەرێک ببینن  بیگرن
دیمەنەکە زۆر قوڵ جوان بوو لەپڕ بازەکەی بەخێرایـەکی زۆر باڵەکانی یەك ئەخستن و لەئاسمانەوە بەرەو زەویە ئەهاتن 
ئەم دیمە ولەگەڵ جریوەی چۆلەکە پاساری وکڵاونەو قەلەڕەش  نە وای ئەکرد بەردەوام چاوم  لەشیانی ئاسمان وبازەکان بێت ئەمویست بزانم کامیا  زووتر نێچیری خۆیان ڕاوئەکەن.!
ئێستا ئەوەی ئەیبینم نەچۆلەکە پاساری پاساری بۆ ماوەتەوە لێی چینە بکات ونەباز بەئاسمانەوە ئەبینم.
ئیستا ئەبینم  ئەو پێشمەرگانەی بەکوڵەباڵەو ڕویان ئەکردە گوندەکەمان و ئەو بەرپرسانەی ئێمە تامەزرۆی بینینان بووین لەوکاتەدا بوون بەخاوەنی ڤێلاو ئۆتۆمبێلی گرانبەها.
ئیستا هەموو شتێك گۆڕاوە تەنانەت   نەبازی سروشت ماوەو نەپاساری ونەئاسامانی شین
خەڵك کەوتونەتە گێژاوی عەولەمەی سەردەم  کەئەگەر ئەوکاتە بمان زانیبایە ئەم ڕۆژەی بەدوادا دێت هەرگیز ئاواتەخواز نەئەبووم لەمۆبایلێکی زیرەك وکامیرایەك ئەو دیمەنەم ڕیکۆرد بکردایە 
جوانترین دیمەنی پایز بەخێر بێیت پایزە براکەم لەمە زیاترم نیە بۆت بنووسم 
خۆزگەم پایزەکەی من ئەگەڕایەوە وجارێکی تر دیمەنێکی پڕ عەشقی جوانی تۆم ئەدیـیەوە.
ژانراڵ گیان ئەوەی تۆ دیووتە تەنها دیمەنی وەرینی گەڵاکان بوو بەڵام ئەوەی من بینیم دیمەنێکی هێندە جوان بوو لەخانەکانی مێشك م دا هەمیشە دێتەوە پێش چاووم هەرگیز لەیادی ناکەم
تۆ چی دیمەنێكی پایزت بەلاتەوە جوانترە لەوەرینی گەڵای درەختەکان ؟
 
                         

 
 
 
 
 
