 
بە مەبەستی زیاتر برەودان بە کەرتی وەبەرهێنان و خانوبەرەو دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی نمونەیی، پرۆگرامی (بی ئای پی)   لە شاری دوبەی
 بە ئامادەبوونی ٦٠ کۆمپانیایی جیهان بەڕێوەدەچێت.
رامیار ئەرسەڵان" رێکخەری پرۆگرامەکە رایگەیاند: دەمانەوێت کوردستان لە بواری وەبەرهێنان ببەینە پێش، بیرمان لەوە کردەوە هەنگاو بە هەنگاو ئەم پرۆگرامە دروست بکەین وەبەرهێنەران لە وڵاتانی پێشکەوتوو کۆبکەینەوە ئەزمونی ئەوان وەربگرین و سودی لێوەربگرین بۆ بنیادنانی و پێشکەوتنی کوردستان.