نوێترین

recent

07/08/2024

ئەرشەد ساڵحی”ئێمەوپارتی وعەرەب هاوڕان لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوك!،

ئەرشەد ساڵحی"
ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگار باشترین چارەسەرە بۆ قەیرانی ئیدارەدانی كەركوك
"بەپێچەوانەوە دەچینە تونێلێكی تاریك"
توركمان و عەرەب و پارتی هاوڕان لەسەر ئاڵوگۆڕكردنی پۆستەكان

ئەرشەد ساڵحی, سەرۆكی فراكسیۆنی توركمانی لە پەرلەمانی عێراق, رایدەگەیەنێت, ئیدارەدانی هاوبەشی كەركوك و ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگار باشترین چارەسەرە, بەپێچەوانەوەی ئەوەوە دەچینە تونێلێكی تاریكەوە.
ئەرشەد ساڵحی, لە لێدوانێكدا رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە: كوتلەی توركمان و عەرەب و پارتی دیموكراتی كوردستان, لە ئەنجومەنی پارێزگار رێككەوتون لەسەر پرۆژەی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگار لەنێوان پێكهاتەكان, ئومێد دەكەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش ئەوە قبوڵبكات, بۆ ئەوەی حكومەتی خوجێی كەركوك روناكی ببینێت.
ساڵحی وتوشیەتی:گفتوگۆ لەنێوان پێكهاتەو قەوارە سیاسیەكانی كەركوك بەردەوامەو تائێستا هیچ رێككەوتنێك نەكراوە, گەشبینی خۆی پیشانداوە بەوەی لە رۆژانی داهاتوودا رێككەوتن لەنێوان كوتلە سیاسیەكان بكرێت لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خوجێی كەركوك, بەوپێی كات لەبەردەستدا نەماوەو مانەوەی كێشەكەش لە بەرژەوەندی هیچ لایەكدا نیە.
لەدرەو میدیا وەرگیراوە.





Picsart-24-02-23-21-31-09-085