
د.جەمال كۆچەر،
سەرۆکی فراکسێونی یەکگرتوو و ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە وەک لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی (تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق دەكەین کە ئامانج لێی گفتوگۆكردنە لەبارەی چەند پرسێكەوە كە گرنگترینیان بریتی دەبێت لە بابەتی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە مانگانە لەكاتی خۆیدا ڕەوانەناكرێت و هەروەها بابەتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش تاوتوێ دەكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، عێراق كێشەی كەمی سیولەی هەیە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەمریكا دۆلاری كەمتر لە فرۆشی نەوت رەوانەی عێراق دەكات، ئەوەش كێشەی پارەی كاشی دروستكردووە، هەر ئەوەش پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هەبووە.