
بەرپرسی ڕێکخستنەکانی باکووری رێکخراوی بەدر ئاشكرایده‌كات، پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێی كه‌ركوك بۆ یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان یه‌كلا بووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: یه‌كێتى به كۆكردنه‌وه‌ى 10 كورسى حكومه‌ت پێكده‌هێنێت.
كه‌متر له 10 رۆژى ماوه بۆ كۆتایی هاتنى واده‌ى یاسایی پێكهێنانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه‌كان هیچ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كى فه‌رمی یان رێككه‌وتنێكیان رانه‌گه‌یاندووه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێى ئه‌و شاره.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى ئاب، محەمەد بەیاتی، بەڕپرسی رێکخستنەکانی باکووری رێکخراوی بەدر به تۆڕى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند، “پێكهێنانى ئیداره‌ى خۆجێیی كه‌ركوك بۆ یه‌كێتى یه‌كلا بووه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ى ئه‌و حزبه توانیویه‌تى 10 كورسى كۆبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى به‌شێك له ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكه رازى بوون هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى بكه‌ن”.
به وته‌ى به‌یاتى، “پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك شایسته‌ى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه، به‌و پێیه‌ى ئه‌و لیستى براوه‌ى شاره‌كه‌یه”.
بەڕپرسی رێکخستنەکانی باکووری رێکخراوی بەدر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه،“قەیرانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک کۆتاییهاتوە، لەماوەی چەند رۆژی داهاتودا ئیدارەی کەرکوک پێکدەهێنرێت”، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى محەمەد تەمیم، نوێنەری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران بۆ بەڕێوەبردنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سه‌ردانى شاره‌كه‌ى كرد.