
دانا ئەحمەد مەجید، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی، کە لەلایەن دادگای سلێمانیەوە بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرابوو،
دۆسیەکەی داخرا و بەر لێبووردنی گشتی کەوت.
دانا ئەحمەد مەجید کە ماوەی 10 ساڵە هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە، گەڕایەوە شاری سلێمانی و بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، دۆسیەکەی بە تەواوی لە دادگا داخرا و بەر لێبووردنی گشتی کەوت.
پێشتر بەتۆمەتی بەهەدەردانی پارەی وشکەساڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی، لەلایەن دادگاوە، دانا ئەحمەد مەجید بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرابوو، ناوبراو لە ساڵی 2014ەوە هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە و لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە.
بورهان عومەر، پارێزەری دانا ئەحمەد مەجید لەبارەی کەیسەکەی ناوبراو ڕایگەیاند، دانا ئەحمەد مەجید بەر لێبووردنی گشتی ساڵی 2012 کەوتووە و کەیسەکەی لە دادگا داخراوە