هاوڕێیەکی عەزیز وەیسی دەبێتە بەرپرسی ناوچەی بەڕانەتی پارتی
لەسەر داوای عەزیز وەیسی هونەرمەند لە ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی ١٦ پارتی عەبدوڵا گەردی ناسراو بە عەدۆ دەبێتە بەرپرسی ناوچە لە شوێنی زەیتۆ گەزنەیی
کەسێکی نزیکی زەیتۆ گەزنەیی پێی ڕاگەیاندن کە عەبدوڵا گەردی تەڵاقی خواردبوو کە خۆی کاندید نەکات بۆ بەرپرسی ناوچە بەڵام لە زەیتۆ گەزنە سوڕایەوە و خۆی کاندید کرد و بە پشتیوانی ئاری نانەکەلی و حاجی گەردی بەرێوەبەری ئاسایشی بەحرکە و دەنگ کڕینەوە بە کارتی مۆبایل و پارە بووە بەرپرسی ناوچە ئەو کەسە وتیشی کە عەدۆ هیچ بڕوانامەیەکی نییە و هیچ خوێنەواریشی نییە خۆیشی بە ئاغا دەناسێنێت بەڵام لای مزوری و برادۆستی و هەرکی و سورچیەکانی بەحرکە هیچ حیسابی بۆ ناکرێ