
د.میران محهمهد ـ ئهندامى سهركردایهتى یهكێتى:
"ئەگەری لەشکرکێشی بۆ قوڵایی خاکی هەرێم لەلایەن دەوڵەتانی ئیقلیمی هەڕەشەن بۆ تێکچونی ئارامی هەرێمی کوردستان"
لەحاڵەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازادو سەربەخۆ، هەرێمی کوردستان سودمەند دەبێت لەبەدەستهێنانی زەمانەتی دامودەزگا شەرعیەکانی، عێراقیش سودمەند دەبێت لەمافی بەرگریی لەسەروەری خاکو پاراستنی سنورەکانی لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا، ئەم دوانە پێویستن بۆ پارێزگاریی لەئاشتیو هێمنی ناوچەکە، کەواتە بابەتەکە تەنها پەیوەندیی بەچاکسازییو خزمەتگوزارییەوە نییە، بەڵکو مەودایەکی ئیقلیمی هەیە، هەر لەبەرئەمەیە نێردەی وڵاتان جەخت لەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە لەوادەی خۆیداو هۆشداریدەدەن بۆ دوانەخستنی زیاتری".
بەئاشکرا سوپای وڵاتان سەرقاڵی تۆپبارانو ئۆپهراسیۆنن، پێویستە ڕێگریی بکرێت لەڕاکێشانی تەواوەتی هەرێم بۆ ناو جەنگێکی ناوچەیی کە بێگومان لەبەرژەوەندیی خەڵکدا نییە، بۆ ئەو مەبەستە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەهەموو توانایەکەوە هەوڵدەدات کێشەی هەموو پارچەکانی کوردستان بەگفتوگۆو دانوستان چارەسەربکرێت، بەردەوام هەوڵدەدات ڕێگریی بکرێت لەبەرپابونی جەنگی هەرێمایەتی کە ماڵوێرانیو مەرگو برسێتی زیاتر بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە دەهێنێت، بەتایبەت کە لەسەردەمێکداین دەستێوەردانی تەکنەلۆژیا هێندە بەهێزە، خوانەکردە هەر ئاگرێک بەرپاببێت، خامۆشبونەوەی زۆر زەحمەتە".