
دوای بریاری دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین، بەغدا حکومەتی ھەرێمی ناچارکرد ناو و لیستی موچەخۆرانی ھەرێم رەوانە بەغدا بكات، لەو كاتەشەوە تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی لە بەغدا بەردەوامن لە پڕۆسەی وردبینی کردن، دەیانەوێت لەو رێگەیەوە موچەخۆری ناشایستە لەموچەخۆری راستەقینە جیابكەنەوە
ئیبراهیم محەمەد، مامۆستای زانكۆ و شارەزایی یاسا و دەستور رایگەیاند، ماوەی دەساڵە حکومەتی ھەرێم یاسای بودجەی نیە بۆیە ئەو كارەساتە بەسەر لیستی موچەخۆراندا هاتووە و دەڵێت، هەرێم بەهەرەمەكی و بە گەندەڵی فەرمانبەری دامەزراندووە
جەختیش دەكاتەوە، وردبینییەكانی ئەمجارە زۆر وردن و هەنگاوێكی نوێی تەیف سامییە تا لە رێگەیەوە بتوانێت بە لیستێكی راستەقینە تەوتینی موچەخۆرانی هەرێم دەستپێبكات
ئەم پسپۆرە یاساییە ئەوەش دوپاتدەكاتەوە، نەبونی دەستور و یاسای بودجە گرفتە سەرەكییەكەیە و ئەو كارەساتەی بەسەر موچەخۆراندا هێناوە.