نوێترین

recent

29/07/2024

سبه‌ی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 ده‌كرێت.

 


سەرچاوەیەک لە بەغداوە ڕایگەیاند، ئەو گرفت و تێبینیانەی لە لیستی مووچەدا هەبوون بەشێکی چارەسەر کراون و کەمێکی ماوە ئەویش سبەینێ چارەسەر دەکرێن و لیستەکە بۆ ناردنى پارەى مووچە بۆ هەرێم ئامادە کراوە.
سەرچاوەکە وتیشی، سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دابەش دەکرێت و لە پێنجی مانگ بۆ دەی مانگ مووچەی هەرێمیش دابەش دەکرێت، بەڵام هێشتا کێشەى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چارەسەر نەکراوە و هاوکات گرفت لە لیستى وەزارەتى پەروەردەشدا هەیە.
بەوتەى سەرچاوەکە، هەرێم و بەغدا لەسەر کێشەى مووچەى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان هێشتا نەگەیشتوونەتە چارەسەر، چونکە هەرێم پابەندی داواکاری و مەرجەکانى دیوانى چاودێری دارایی و وەزارەتى دارایی عێراق نابێت، ئەوەش وایکردوە کێشەکە وەک خۆی بمنێتەوە و بەغدا ناچارە مووچەکانیان دوابخات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085