
باڵانبۆ محەمەد"
"لاهور جەنگی بورهان خۆی تەسلیم بە پارتی كردووە"
ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، كاتێك لاهور جەنگی بورهان لەناو یەكێتی دەسەڵاتی هەبوو هێزەكانی بۆ وەرگرتنی سەرانە و تۆقاندن بەكاردەهێنا هەر لەسەر ئەوەش لە یەكێتی دەركرا، ئێستاش كە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنە خۆی بە بەرگریكاری خەڵك دەناسێنێت.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،
ئەوەی دوێنێ شەو لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی روویدا جێگای نیگەرانی هەموو لایەك بوو، ئەوەی جێگای سەرسووڕمانە لەم رووداوەدا ئەوەیە كە لاهور جەنگی بورهان خۆی كردووە بە بەرگریكاری مافی هاوڵاتییان و دێت خۆی وانیشاندەدات كە گوایە ئەوەی روویداوە لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بووە، بیری چووە كاتێك خۆی لەناو یەكێتی باڵا دەستبوو هێزەكانی بەدەستی خۆی بۆ وەرگرتنی سەرانە و تۆقاندن و رفاندن بەكاردەهێنا و دواجاریش لەسەر ئەو كردەوانەی لە یەكێتی دەركرا.
دەشڵێت، "ئەوەی زیاتر جێگای سەرنجە ئەوەیە كە لاهور جەنگی بورهان خۆی تەسلیم بە پارتی كردووە و بە پاڵپشتیی پارتی دەستیكردووە بە بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن، بەڵام هاوڵاتییان هۆشیارن لەوەی دەزانن كاتێك ئەو لەناو یەكێتی باڵا دەستبوو چۆن هەڵسوكەوتی دەكرد و چۆن هێزەكانی بۆ ترساندن و تۆقاندن بەكاردەهێنا".