
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، داواکارییەکانی پارێزگای سلێمانی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە جێبەجێ کران.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وتی، دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی گەڕێندراوەتەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
وتیشی، بەبڕیاری حکومەت لامەرکەزیەت گەڕاوەتەوەو سەرۆکی دیوان ڕاسپێردراوە داواکارییەکانی پارێزگای سلێمانی جێبەجێبکات.
لای خۆیەوە ئومێد سەباح وتی، لەسەر داوای سەرۆکوەزیران هاتووین سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین وگەرمیان لە خزمەتگوزارییەکاندا پێشبخەین.