نوێترین

recent

31/07/2024

 

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دژەتیرۆری كوردستان بە دامەزراوەی جی پی ئێس، هەموو چالاكییەكانی دەوڵەتانی داگیركەر دەكەن بە راگەیەندراو و وەكو چالاكیی خۆیان بڵاویان دەكەنەوە و شانازیی پێوەدەكەن دوا بەیاننامەی دژەئازادیخوازان كە ناویان لەخۆیان ناوە دژە تیرۆری كوردستان، ئەوەندە بێعارە كە هەموو خاوەن ویژدانێك تووشی شۆك دەكات، بەتایبەت كە هەمووان دەزانن ئەم دامەزراوەیە، جگەلە شۆ و ریكلام هیچ پێویستییەك نەبووە بۆ دروستبوونی، بۆ راستی ئەم پەیامەش، هەمووان لە یادیانە كە دەزگای (دژە تیرۆری كوردستان) بە مەبەستی ئیش دۆزینەوە بۆ وەیسی بارزانی.

دەشلێت، "ئەم هێزە بە حەق ناوی دژە ئازادیخوازانی كوردستانە نەك دژەتیرۆر و بووە بە كەواسووری بەر لەشكری بێگانە و ناوی دژەتیرۆر و كوردستانیشی خەساركردووە، خۆی لە باسی شەهیدكردنی سەردەشت عوسمان و شەهیدانی قەڵەم سۆرانی مامەحەمە و ویداد حسێن نەبات دەكات و رفاندن و بێسەروشوێنكردنی مامۆستایانی ئایینی و شەهیدكردنیان لە ژێر دەسەڵاتی حزبەكەیدا باس ناكات و كوشتن لەسەر رای جیاواز لە دەڤەرەکەی بە سیناریۆی هەرزەكارانە دەشارێتەوە".
ئەوەش دەخاتەڕوو، "كوشتنی گەنجی هەژار و بێتاوان، تەنها لەسەر رێككنەكەوتن لەسەر شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیل و لەسەر فوول لایت لەلایەن كوڕی بەرپرسانی ئەمنی و سیاسیی حزبە زەردەكە ناكات بە بەیاننامە و ناوی كوڕی ئەندامی مەكتەب سیاسی و برای بەرپرسی نووسینگەی بارزانی دەجووێتەوە و بەبێ ئەوەی بدرێنە دەست دادگا و یاسا، وەكو بەرزەكی بانان بۆی دەرچوون و بە درێژایی ئەم هەموو قەتڵوعامە، ئەم دەزگا دژەكوردستانییە نقەی لێوە نەهات و ئەوەی كردی تەنها دروستكردنی سیناریۆی بێمانا بوو".
ئاشكراشیكردووە، دژە تیرۆری حزبێك كە نەوەی رەسەنی شیخ ئەحمەدی بارزانی و وارسی شەرعیی دەسەڵاتی بارزانییەكانی لە زێدی خۆی دەربەدەر كرد و بە زەبری درۆن و هێز، زەوی و زارەكەی داگیركرد و شۆفێر و پاسەوانە تایبەتەكەی زیندانی كرد و بە پێچەوانەی دەستووری عێراقەوە رێگای هاتوچۆكردنی ماڵی خۆی لێگرت، لە كۆتا كاری بەڵتەجیدا هێرشكرایە سەر هەڵسوڕاویكی گۆڕان و ئێستا بە كام پێوەر بەیاننامە لەسەر سلێمانی و هێزە تێكۆشەرەكانی دەردەكات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085