نوێترین

recent

15/07/2024

فەرمانی ‏دەستگیرکردن ‏بۆ ‏ئەدهەم ‏بارزانی ‏دەرچوو


ئەدهەم بارزانی، لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنییەوە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە لەم بارەیەوە هاتە دەنگ و پشتڕاستیکردەوە و رایگەیاند، لە دوای دروستکردنی قەوارە و لیستەکەی کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، پارتی ترسی هەیە کە زۆرترین دەنگی بارزانییەکان ببات، هەر بۆیە ئەو بڕیارەی دەرکردووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، " پارتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بێدەنگم بکات، بۆ ئەوەش فشارەکانیان لەسەرم زیاتر کردووە"، هاوکات بەهۆی ئەو فشارانەوە ئامادەش نییە ناوی کاندیدەکانی لیستەکەی ئاشکرا بکات.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسراوێک بڵاوکراوەتە بۆ مانگی دووی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە، کە لەسەر سکاڵای ئاسایشی پارتی لە هەولێر فەرمانی دەستگیکردن بۆ ئەدهەم بارزانی دەرچووە، بە پێ ماددەی یەك لە یاسای ھەمواركراوی ساڵی 2003 پەرلەمانی كوردستانە ئەويش تێكدانی ئاسایشی كوردستانە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085