نوێترین

recent

26/05/2024

عەزیز رەئووف: سلێمانی تاڵان کرا!

 


عەزیز ڕەئووف، نووسەر لە شاری سلێمانی، نووسینێكی لە پێگەی خۆی بە ناونیشانی (شاری سلێمانی تاڵان كرا) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: ”تەنیا چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕ بە پێوە مابوون، وا وردە وردە دەمی شۆفڵەكانی كۆمپانیاكانی دەسەڵات ئەم دوو چیایەشیان خست. بە بەرچاوی ئەم هەموو هێزە بەناو موعارەزەیەوە، بە بەرچاوی پارێزگاری سلێمانیی گۆڕانەوە، بە بەرچاوی ئەو شارەی كە بە شاری هەڵمەت و قوربانی ناسراوە، وردە وردە وا شار تاڵان دەكرێت.“

هەروەك پرسیویەتی: ”بەس پێم بڵێن ئەم هەموو هێزەی بەناو ئۆپۆزسیۆنە سوودیان چیە؟ هەموو خۆیان بۆ پەرلەمان و بۆ دەوڵەمەندكردنی كۆمەڵێك برادەریان ئامادە كردووە، لە ئاست تاڵانیی شار یان بێدەنگن، یان هیچیان لەدەست نایەت!“

پرسیاری ئەوەشی كردووە: ”بەس پێم بڵێن كێ شاری سلێمانی ناو نا شاری هەڵمەت و قوربانی؟ ئەوەتا بە بەرچاوی دونیاوە كۆمەڵێك منداڵە بەرپرس شار تاڵان دەكەن و كەسیش ورتەی لێوە نایەت! بەرزاییەكانی شار تاڵان كرا، كە بەرزایی تاڵان كرا، ئەوا تەختایی لەمێژە تاڵان كراوە.“

Picsart-24-02-23-21-31-09-085