نوێترین

recent

07/05/2024

تەوتین لەبانکە فیدراڵیەکە لەقۆناغى ڕێنمایى دەردەچێت و دەسەپێنرێت


خالید عبدالکریم زەنگەنە

ئێستا تۆپەکە لەقاچى هەرێمدایە، عێراق بەئاشکرا بەهەرێمى وتووە موچەى مانگى نیسان بەئاسانى نانێرم تا تەوتین دەستپێنەکات و ڕادەستکردنى نیوەى داهات گەرەنتى نەکرێت، لانیکەم ئەم دوو مەرجە بۆ مانگى داهاتوو جێبەجێ بکرێت بەڵام تەوتین دەبێت ئێستا لەبانکە عێراقیەکەوە دەستپێبکات.

بەپێى زانیارییەکان، بەرپرسانى هەرێم بەبانکى تى بى ئاى عراقیان وتووە، پێویستە تەوتینەکە بەبەشدارى لەگەڵ هەژمارى من دا بکرێت و هاوشێوەى ئەوانەى کە پێشووتر هەژمارى من کردویەتى، بەڵام بانکى تى بى ئاى وتوویەتى، ئێمە بۆ پرۆسەى تەوتین هاتووین و نابینە بەشێک لەهیچ پرۆسەیەکى تر و لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆک وەزیرانى عێراق هاتووین و دەمانەوێت دەستپێبکەین.

کەچى هەرێم تائێستا نایەوێت بێتە ژێر بار و شەڕى هەژمارى من دەکات تا بەڵێنێک لەعێراقەوە وەربگرێت لانیکەم ئەوانەى پێشوو پڕى کردۆتەوە هەڵنەوەشێنرێتەوە، بەڵام ئەمە پەسەند نەکراوە و بانکى تى بى ئاى چاوەڕوانە تەوتین دەستپێبکات و هەرێمیش دەیەوێت تا سەرى مانگ ئەم مشتەومڕە درێژە بکێشێت.

زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، یەکلایى کردنەوەى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵ لەسەر دواخستن و دوانەخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بەربەستەکانى تەوتین لەلایەن هەرێمەوە درێژەى دەبێت، لەو لاشەوە عێراق مەرجى ناردنى پارەى مانگى نیسانى کردۆتە مەرجێکى قورس بۆ سەپاندنى پرۆسەى تەوتین و دەستپێکردنى.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085