نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

15/04/2024

ئەمڕۆ ‏لیستی ‏مووچە ‏ئامادە ‏دەبێت


بەپێی ئەو كاتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دیاری كردووە، پێویستە سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانەی سەربە حكوومەتی هەرێمی كوردستانن، ئەمڕۆ خشتەی مووچەی مانگی نیسان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بنێرن.

ئەمڕۆ دووشەم 15ـی نیسان، بەپێی زانیارییەكان پێویستە پێش تەواوبوونی دەوامی ئەمڕۆ، سەرجەم وەزارەت و دەستەكان خشتەی مووچەیان ئامادە كردبێت و گەیشتبێتە وەزارەتی دارایی و ئابووری.

ئەوەیش زانراوە دوای وردبینی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق دێتە ناردن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085