وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: لەسەر بنەمای بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چارەسەی كێشەكان لەگەڵ عێراق گفتۆگۆ كراوە و دەشڵێت: مەترسی لەسەر دوا كەوتنی موچە نەماوە.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەسەر بنەمای بەرنامەی بزوتنەوی گۆڕان كە سفر كردنەوەی كێشەكانە لەگەڵ عێراق گفتوگۆ كراوە و تا گەیشتون بە ئەو رێككەوتنە، ئەركی وەزیری دارایی جێبەجێكردنی كارنامەی وەزارەتەكەیەتی نەك موزایەدەكردن.
وتیشی: پێشتر رێككەوتن لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كرابو، بەڵام لەپەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر نەدرا و دواتر دەستكرایەوە بە گفتوگۆكردنەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بۆ ئەوەی رونكردنەوەی پێوست بدرێت بەلایەنەكان، بۆیە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق زەمینە سازی بۆ كرابو، كە بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ ئێستا موچەخۆرانی هەرێم و عێراق لەیەك كاتدا موچە وەردەگرن و مەترسی لەسەر دوا كەوتنی موچە نەماوە.
سەبارەت بەپڕۆژەی هەژماری من، رونیكردەوە: هەژماری من پڕۆژەیەكی گرنگە بۆ ئابوری هەرێمی كوردستان ئیستا لێكتێگەیشن لەگەڵ حكومەتی عێراق هەیە چەند بانكێك داوایان كردوە كە بەشێك بن لە پڕۆژەی هەژماری من.
راشیگەیاند: دوای وەرگرتنی رەزامەندی بانكی ناوەنی عێراق، حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر بەشداری پێكردنی بانكە عێراقییەكان دەدات بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەكە.
