نوێترین

recent

14/04/2024

هەڵبژاردن دوا دەخرێت؟

ڕێبوار کەریم وەلی

تا ئەم دەققەیە، ڕێکارە یاساییەکان بە ئاڕاستەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانە لە وادەی دیاریکراوی خۆی لە 10ی حوزەیران، لەسەر ئاستی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی کۆمەڵێک هەوڵ هەیە بە ئاراستەی دواخستنی هەڵبژاردن بۆ بەشداریکردنی پارتی.

دانوستانەکان بەو ئاڕاستەیەدان کە پارتی بە بەدەستهێنانی کات، لەسەر چەند ئاستێک بێتە پێشەوە. گرنگترینیان ئەمانەن:

1- ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کوڕانی تاڵەبانی.
2-ڕێککەوتن لەگەڵ کوڕانی تاڵەبانی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک.
3-دەستبەرداربوون لە یەکێک لە پۆستەکانی سەرۆکی حکومەت یان سەرۆکی هەرێم بۆ کوڕانی تاڵەبانی.
4-درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی بەغدا بۆ دوای وادەی درێژکراوەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان.

پارتی تا راددەیەکی زۆر نەرمی نواندووە، چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش، سەردانی تاران بکات و لەوێ گرێ کوێرەی هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان بکرێتەوە، هەنگاوی دواتریش کۆبوونەوەی بەرفراوانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەبێت بۆ بڕیاردان لە دواخستنی هەڵبژاردنەکان.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085