
نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات و لەوێ بەرپرسانی عێراق و ئێرانی دەبینێت .
دوای سەدانەکەی بەرپرسانی تورکیا و وەرگرتنی جۆرێک لە دڵنیایی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارتی نێچیرڤان بارزانی بنێرێتە بەغداد بە مەبەستی گەڕاندنەوەی 5 کورسی کۆتای تورکومانەکان .
بەپێی زانیاریەکان پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەرامبەر بەشداری کردنی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان داوای کردووە 5 کورسی بۆ کۆتای تورکومانەکان بگەڕێنرێتەوە بە جۆرێک 3 کورسی تەرخان بکرێت بۆ هەولێر و هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆکیش 2 کورسی تەرخان بکرێت .
پارتی داوای کردووە بۆ هەڵبژاردنەکان هەرێمی کوردستان بکرێتەوە بە یەک بازنەی هەڵبژاردن و وا بڕیاریشە بۆ ئەو پرسە نێچیرڤان بارزانی وەک نوێنەری پارتی و سەرۆکایەتی هەرێم ئەو پرسانە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و ئێرانی یەکلای بکاتەوە .