نوێترین

recent

20/04/2024

لە ‏کاتی ‏یاری ‏کڵاوێن ‏کەسێک ‏هاوڕێکەی ‏خۆی ‏دەکوژێت


لە قەزای چەمچەماڵ دوو هاوڕێ کە یاریی کڵاوکڵاوێن دەکەن، دوای یارییەکە یەکێکیان ئەوی دیکەیان دەکوژێت.

بە وتەی یەکێک لە خزمەکانی یەکێک لەو گەنجانە، ڕایگەیاند نزیک کاتژمێر 12ـی دوێنێ شەو کاتێک یارییەکە تەواو دەبێت، ئەوەی دەمانچەکەی پێ بووە براوە بوو، بەڵام داوا لە هاوڕێ دۆڕاوەکەی دەکات لەبەرئەوەی دۆڕاوە فیشەکێک بتەقێنێت، کاتێک دەمانچەکەی بۆ رادەگرێت فیشەکێک دەردەچێت و ئەو کوڕەی یارییەکەی دۆڕاندووە دەکوژرێت.

وتیشی، “هەردوولا دۆست و ناسیاون و ئەو دوو کوڕەش زۆر هاوڕێ بوون، ئەو ماڵە لێیان خۆشبوون بەڵام ئەو کوڕەی فیشەکەکەی لەدەست دەرچووە، دەستگیر کراوە”.

محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ راگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکی ئەنفالەکان لە قەزای چەمچەماڵ روویداوە.

وتیشی، “لەبەرئەوەی دەوام نەبووە بە بروسکە بۆ من هاتووە رووداوەکە لە کاتی پاککردنەوەی دەمانچەدا بووە و بەئەنقەست نەبووە، بەڵام سبەینێ یەکشەممە زیاتر لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەین”.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085