بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵەهەوری جیا جیا دروست دەبێت، هەروەها سبەی یەکشەممە بە هەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بە کەشی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا دروست دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
ئاماژە بەوەش کراوە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ هەیە.
ئەوەشی خستە روو، سبەینێ پلەکانی گەرما بەروارد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٧
سلێمانی : ٢٥
دهۆک : ٢٦
کەرکوک : ٢٩
هەڵەبجە : ٢٥
زاخۆ : ٢٥
سۆران : ٢٣
حاجی ئۆمەران : ١٥
گەرمیان : ٣١
