وەزارەتی دارایی داوای لە وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە لیستی مووچەی مانگی ئایار بە پلەبەرزکردنەوەوە بنێرن، و دەستکراوە بە وردبینی بۆ لیستەکان.
سەبارەت بەو بابەتە نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی دەستپێکردنی پلەبەرزکردنەوەیە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە و بەڕێوەبەری گشتیی بودجەش پێیراگەیاندووە: ''ئەگەر لیستەکە ئامادە بکرێت و بنێردرێت، دوای پڕۆسەی وردبینی، بەغدا پارەی پلەبەرزکردنەوەش دەنێرێت''.
لای خۆشیەوە ئارام عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان بە ڕووداوی راگەیاندووە، حکومەتی عێراق پارەی پلەبەرزکردنەوە خەرجدەکات، دەشڵێت ”بڕیاری دادگای فیدراڵییە مووچە وەک عێراقی لێبکرێت”.
