خالید زەنگەنە
بەپێى ئەو زانیاریانەى کە من بەدەستم خستووە، دواى ناردنى موچەى مانگى سێ، وەزارەتى دارایى عێراق ئامادەکارى بۆ ناردنى پارەى مانگى چوارى فەرمانبەرانى هەرێم دەکات و لەدواى ئەوەش پرۆسەى تەوتین لەڕێگەى بانکە فیدراڵیەکانەوە دەستپێدەکات و تائەم چرکەساتە کە دادگاى فیدراڵى سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەى هەژمارى من بۆ دابەشکردنى موچە..
پلانەکە ئەمەیە:
١- شیعەکان دەیانەوێت موچەخۆرانى هەرێم لەگەڵ مافەکانیاندا ئاشتبکەنەوە و ئەمەش وەکو کارتێک بۆ زیاتر لاوازکردنى دەسەڵاتدارانى هەرێم بەکاربهێنن کە چەندین ساڵە نەیانتوانیووە دابینى بکەن و لەلایەکى تریشەوە، دەرفەتێک بۆ حزبەکانى دەسەڵات بەتایبەتى پارتى نەمێنێتەوە پرۆسەى هەڵبژاردن دوابکەوێت یان شکستبهێنێت یاخود لەم ساڵدا گرفتى بۆ دروستبکرێت.
٢- لەدواى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزەوە عێراق لە ٥٠% داهاتى ناوخۆى هەرێم و خاڵە گومرگییەکان لەهەرێم دەسەنێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەى گشتى.
٣-عێراق دەستدەکات بەفرۆشتنى نەوتى هەرێم و پێدەچێت پرۆسەکە نەگاتە مانگى شەشى ئەمساڵ یاخود کۆتایى ساڵ بەوەش پارەیەکى بۆ دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەى گشتى.
٤-ئامادەکارییە بۆ دەرکردنى چەند بڕیارێکى تر لەلایەن دادگاى فیدراڵیەوە کە ئەمەیان لەسەر کاردانەوەى پارتى بۆمامەڵەکردن لەگەڵ پرسى هەڵبژاردنەکەدا دەگەڕێتەوە.
