نوێترین

recent

12/04/2024

هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەستی پێکرد



ئەمشەو هەینی 12/4/2024، کەناڵی (الحدث)ی عەرەبی رای گەیاند، کە لە یەک خولەکدا 30 مووشەک ئاراستەی ناوچەی (الجليل الاعلى)ی ئیسرائیل کرا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە باس لە ئەگەری هێرشی راستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکرێ و ئەمڕۆش كەناڵی (سی بی ئێس)ی لێدوانی چەند بەرپرسێكی ئەمریكی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە دابوو کە هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل زۆر نزیكە و رەنگە ئەمڕۆ روو بدات.

رۆژی یەكی نیسان 2024، هێرشكرایەسەر باڵەخانەیەكی نزیك باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا، لە ئەنجامدا، دوو فەرماندەی باڵا، پێنج ئەفسەر و راوێژكاری سوپای پاسدارانی ئێران كوژران، لەوكاتەوە گرژییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە چووەتە قۆناخێكی نوێوەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085