نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

03/04/2024

دەقی ‏ڕێککەوتنی ‏بارزانی ‏و ‏سودانی ‏لەسەر ‏مووچە


مەسرور بارزانی و محەمەد شەیاع سودانی، بە نێوەندگیری ئەمریکییەکان لەسەر چی ڕێککەوتن؟


لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ڕێککەوتنێکی سەرەتایی ئەنجامدراوە بە نێوەندگیری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە لە داهاتوودا هەرێم ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکات.

داهاتی ناوخۆی هەرێم بە ڕێژەی پەنجا لەسەد بۆ حکومەتی عێراق دەگەڕێندرێتەوە و بە شێوەی مەقاسە لە بەشە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت.

بەغدا و هەرێم چاوەڕێی ڕونکردنەوەی دادگای فیدراڵی دەکەن لەسەر بابەتی تەوتین و دوای ڕونکردنەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق و هەرێم لەسەر میکانزمی نوێی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران ڕێکدەکەون. بەڵام تا ڕونکردنەوەی دادگای فیدڕاڵی دەردەچێت لەسەر بنەمای ئەو لیستانەی کە هەرێم بۆ بەغدای دەنێرێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن حکومەتی عێراق دابیندەکرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085