ئاژانسی وڵات : تایبەت
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاژانسی وڵات `پاشەکەوت دەگەڕێتەوە`
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی وڵات ئەوە ئاشکرا کرد کە کار لەسەر پڕۆژە یاسایەك دەکەن کە تایبەتە بە گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە.
سەرچاوەکەی ئاژانسی وڵات ئەوەشی ئاشکرا کرد کە قسەیان لەگەڵ ئەندام پەرلەمانە کوردەکان و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانە عەرەبەکانیش کردووە بەگشتی و بە شێوەیەکی شەفەوی و مەبدەئی هەموو لایەک ڕازی بوون بەڵام دەبێت لە ژێر فشاری حکومەتی ناوەند حکومەتی هەرێم ئەو قەرزە بداتەوە
سەرچاوەکەی ئاژانسی وڵات ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە حکومەتی هەرێم لەتوانایدا نیە بەسەریەکەوە ئەو بڕە پارەیە بداتەوە . هەر بەو هۆکارەچ ڕێژەی ٪20 دیاری کراوەلەگەڵ مووچەی هەرمانگێکدا لە داهاتوودا.
