نوێترین

recent

19/03/2024

زانیاری ‏هەواڵگری ‏: ‏ئاشبەتاڵێکی ‏تر ‏بە ‏پارتی ‏دەکرێت.


بۆ پارتی بایکۆتی بەژداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات؟

لە ماوەی ڕابردوو زنجیرەیەك کۆبوونەوەی زۆر نهێنی و بەرتەسك لە نێوان میت و دەزگا ئەمنیەکانی عێراق و بە ئاگاداری و تەوجیهاتی ئیتڵاعاتی ئێرانی لە ئەنقەرە و بەغداد و موصڵ کراوە و لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕێککەوتوون کە چۆن کیانی سیاسی کوردستان کۆتایی پێ بهێنن :

١- پارتی دۆستی تورکیایە و بایکۆتی پێ بکرێت.
٢- لەکاتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن هێزەکانی پارتی کێشە بۆ پڕۆسەکە دروست بکەن

٣- لە کاتی دروستکردنی کێشە بۆ پڕۆسەکە سوپای عێراق بگاتە سەر کێشەکە و بەڵام چارەسەری نەکات گوایە ناوبژیوانە و کێشەکە بە ئاڵۆزی بهێڵێتەوە

٤- ئەم هێزەی کە دێتە هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە نایات بەڵکو بۆ کۆتایی هێنانە بە قەوارەی هەرێمی کوردستان

٥- ڕێککەوتنەکە بەو شێوەیە دەبێت کە سوپای تورکیا بکشێتەوە لە کوردستان و ناوچەکە و سەرجەم خاڵە گومرگیەکان بە تەواوەتی ( جگە لە ئیبراهیم خەلیل هەنگاوی یەکەم بۆ پارتیە ) و ڕادەستی حکومەتی عێراقی بکرێت و هەرێم بکرێتە چوار پارێزگای سەر بە حکومەتی ناوەندی.

٦- لە بنچینەدا پیلانەکە بە هاوبەشی لەلایەن ئێران و تورکیاوە داڕێژراوە و پرسە گورگانەیەکیش بە عێراق کراوە.

ئەوەی جێگای تێڕامان و سەرسوڕمانە پارتی لە پێناوچی ئەم تاوانە مێژووییە دەکات ؟

سەرچاوەی تایبەت و نهێنی
Picsart-24-02-23-21-31-09-085