وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، داواکاراییەکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆ قەدەغەکردنی تیک تۆک، هەماهەنگی گەلی عێراقیش بۆ جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە گرنگە.
هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی سەردانکردنی ماڵپەڕی "پۆرنۆ"کان لە ماوەی مانگی (کانونی دوەم/1)ی ئەمساڵ 500 ملیۆن بوە.
ئەو ژمارەیە بۆ 89 ملیۆن سەردان کەمبوەتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی مانگی (شوبات/2) ئەو ژمارەیە بۆ 89 ملیۆن سەردان کەمبوەتەوە، لە ئێستاشدا عێراق لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین جار سەردانی ماڵپەڕەکانی "پۆرنۆ" دەکرێت هاتوەتە دەرەوە.
داوای قەدەغەکردنی تیک تۆکیان کردوە
هەیام یاسری وتیشی، "داواکارییەکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردوە بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک، پێویستە گەلی عێراقیش هەماهەنگ بن لەگەڵمان بۆ قەدەغەکردنی ئەو بەرنامانە."
