چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بەمیدیای ئێن ئاڕتی راگەیاند، تەواوی رێکارە کارگێڕییەکان بەهەمان میکانیزمی مانگی رابردوو تەواوکراون و راپۆرتی خەرجییەکان و لیستی مووچە ئامادەکراوە بۆ بەغدا بەمەبەستی ناردنی ٦١٨ملیار دیناری دیکە. دەشڵێت، "لە رۆژانی ٢٦ـی شوبات تا رۆژی ١ـی ئازار ئەو بڕە پارەیە دەگات و دەستبە دابەشکردنی مووچە دەکرێت"
باسی لەوەش کرد، سەرجەم رێکارە کارگێڕی و یاساییەکانیان تەواوکردووە و تەواوی لیستی خەرجی مووچەخۆران ئامادەکراوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا بڕیارە بە دیاریکراوی هەموو مانگێک لە رۆژانی ٢٦-٣٠ مانگ بڕی ٦١٨ ملیار دینار بنێردرێت تاکاتی هەموارکردنەوەی بودجە. دەشڵێت، "لەگەڵ گەیشتنی پارەکەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت".
ئاماژەی بەوەش کرد، جارێکی دیکە شاندێکی هەرێم بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی مووچە و کێشە هەڵواسراوەکانی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدا سەردانی بەغدا دەکەنەوە بەتیابەتیش لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم .
ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکدەبینەوە لە مانگی ئازار و تا ئێستاش مووچەی مانگی شوبات دابەشنکەراوە و جگە لەوەی کە سێ موچەی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بە نادیاری ماوەتەوە و ئامادەش نییە لە داهاتی ناوخۆ مووچەی مووچەخۆران دابەشبکات و چاوەڕێی هاتنی ٦١٨ ملیار دینارەکەی بەغدایە.
هیرش قادر – هەولێر
