نوێترین

recent

24/01/2024

یەك شەممە دابەشکردنی مووچە دەست پێ دەکات.

 


کۆتایی ھات، وەزیری دارایی واژوو کرا، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت. تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر رەوانەکردنى پارەکەى هەرێم داوە کە ٦١٨ ملیار دینارە و بڕیارە سبەی بخرێتە سەر ژمارە حسابی حکومەتى هەرێم.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە سەرجەم فەرمانگەمانى حکومەتى هەرێم لیستى مووچەیان بۆ وەزارەتى دارایی هەرێم ناردووە و بریارە لە ٢٧ی مانگەوە دابەشکردنى مووچە دەست پێبکات.

لەلایەکى دیکەوە ئەمرۆ چوارشەممە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پاش کۆبونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم ئاوات شێخ جەناب و تیمی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، وابڕیارە لە سبەینێوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکەن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085