وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندجارێک لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە هێرشکراوەتە سەر باڵیۆزخانەکە.
ئەمڕۆ هەینی، بە موشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و نوسینگەی وتەبێژی باڵیۆزخانەکە لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە هێرشەکە کاتژمێر ٤ـی سەرلەبەیانی ئەنجامدراوە.ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەکە رانەگەیاندووە و داواش لە حکومەتی عێراق دەکەن سەرجەم رێکارە پێویستەکان بگرێتە بەر بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەکان لە وڵاتەکەی
