نوێترین

recent

20/10/2023

هەرێم دەیەوێت موچەی فەرمانبەران بخاتە سەر ئارتی بانك

بەپێی ئەو راپۆرتەی وەزارەتی دارایی هەرێم داویەتی بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، داوا كراوە لەمەولا لە رێگەی "ئەژماری من" موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت.
پرۆژەی "ئەژماری من"، كە ماوەیەكە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت رایگەیاندووە، پرۆژەیەكە بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگەی بانكەوە، كە بەپێی پرۆژەكە ئەو بانكەی موچەكەی لێدابەش دەكرێت ئارتی بانكە.
بەگوێرەی پرۆژەكە، كە ناوەڕۆكەكەی دەست بوار كەوتووە، کۆی گشتی موچەخۆرانی هەرێم: یەک ملیۆن و 114 هەزار و 335 موچەخۆر، كە بڕی بودجەی پێویست بۆ پێدانی موچە بریتییە لە 913 ملیار و 623 ملیۆن دینار.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیرانی دارایی هەرێم و بەغدا، جەختكراوەتەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بانك، بەڵام لەسەر ئەو بانكە نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، كە موچەكەی لێوەدابەش بكرێت.
زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، كە زۆرینەی ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیان كردووەتەوە، كە ئەو بانكەی موچەكەی لێوەدابەشدەكرێت دەبێت بانكێكی حكومی سەر بەحكومەتی ناوەند بێت، وەك بانكی رەشید و رافیدەین.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085